بەغدا لەتەقینەوەیەكی خۆكوژی دا 5 كەس دەبنە قوربانی

پێش 1 هەفتە


سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویكردەوە ئەمرۆ چوارشەممە 16-5 بەهۆی تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە نێو پرسەیەكدا لە باكوری شاری بەغدا 5 كەس بوونە قوربانی.
سەرچاوەكە بڵاویكردەوە بەگۆێرەی ئامارە سەرەتاییەكان تەقینەوە خۆكوژیەكە كە پرسەیەكی كردبوە ئامانج لە ناوچەی حەسوەی سەر بە قەزای تارمیە لە باكوری بەغدا كوژرانی یەك كەس و برینداربوونی 4ی دیكەی لێكەوتوەتەوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە هێزە ئەمنیەكان گەیشتونەتە شۆێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردوە .
سەرباری باشتربوونی رەوشی ئەمنی شاری بەغدا بەڵام ناو بەناو پەلاماری تێرۆریستی و كاری تاوانكاری ئەنجام دەدرێت.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە