سبەی پێنج شەممە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ئاشکرادەكرێت

پێش 1 هەفتە


چاودێرنیوز-

ئەندامی باڵای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاند، ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ئەنجامی کۆتایی نییە، سبەینێ ئەنجامی کۆتایی ڕادەگەیەنین.

 کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ پێنج شەممە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ئاشکرادەکەن،پێدەچێت ئەنجامەکان گۆڕانکارییەکی زۆری تێدا نەبێت و تەنها یەکلاییکردنەوەی چەند دەنگێکە بۆ لایەنەکان و سبەینێ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایدەگەیەنین.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆنفرانسەکە ژمارەی کورسییەکان و دەنگەکانی لایەنەکان و ئەو کاندیدانەی دەچنە پەرلەمان ئاشکرا دەکەین.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە