ئەفغانستان:٣٠٠ چەکداری تاڵیبان لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکان و شەڕی دەستەویەخەدا کوژراون

پێش 1 هەفتە


چاودێرنیوز-

تۆڕی میدیایی بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، دوای زیاتر لە ٢٤ کاتژمێر لە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە، هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان توانیویانە چەکدارانی تاڵیبان لە شاری فەڕاهـ ناوەندی ویلایەتی فەڕاە لە خۆرئاوای ئەفغانستان دەربکەن کە بەنیازبوون ئەو شارە کۆنتڕۆڵبکەن.

بی بی سی لە زاری عەبدولبەسیر سالەنگی حاکمی ویلایەتی فەڕاهـ بڵاویکردووەتەووە، کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی ئەفغانستان، هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە پاشەکشێیان بە چەکدارانی تاڵیبانیان لە شاری فەڕاهـ کردووە.
25 سەربازی   لەو شەڕەدا ٣٠٠ چەکداری تاڵیبان لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکان و شەڕی دەستەویەخەدا کوژراون و
 سەربازی ئەفغانستان کوژراون و ١٠ی دیکەش برینداربوون.

 لە ئێستادا ناوچەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستاندایە و دۆخەکە ئارام بووەتەوە.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە