بەپەلە

ڕۆمانخوێندنەوە

16/04/2018

ڕۆمانخوێندنەوە

هیکتۆر تۆبار
لۆس ئەنجلس تایمز
لە ئینگلیزییەوە: ڕەخنەی چاودێر




ئێمە هەموو ئەوە دەزانین، ڕۆمانێک لە کاتی خوێندنەوەیدا بۆی هەیە بتگۆڕێت، خۆشحاڵت بکات یان بە فێلت بدات. ئێستا، سوپاس بۆ توێژینەوەی زاناکانی زانکۆی ئیمۆری، ئێمە دەزانین، کە خۆنوقوومکردن لە ڕۆمانێکدا، دەبێتە هۆی گۆڕانکاری فیزیکی لە مێشکدا بە ئەندازەیەکی دیاریکراو، کە دەشێت تا ماوەی پێنج ڕۆژ لە دوای ئەوەی خوێنەر کتێبەکە دادەخات، هەستی پێ بکرێت.
توێژەرەکانی ئیمۆری، لە پەڕەیەکی ڕۆژنامەی پەیوەندییەکانی مێشکدا، ئەم کاریگەرییەی بەراورد کردووە بە "ماسوولکەی زاکیرە."
"ئەو گۆرانکارییە دەمارییانەی، کە ئێمە بۆمان دەرکەوت پەیوەندییان بە هەستە فیزیکییەکان و سیستمەکانی جووڵەوە هەیە، پێمان دەڵێن، کە خوێندنەوەی ڕۆمانێک، دەکرێ بتخاتە جێی پاڵەوانی ڕۆمانەکە (لە ڕووی هەست و مامەڵەوە)،" زانای دەمار گریگۆری بێرنس، لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی کۆدێکسی زانستدا، گوتی. "ئێمە دەمانزانی چیرۆکی باش دەتوانێت تۆ بخاتە جێی کەسێکی تر، بە مانایەکی مەجازی. ئێستا دەبینین، کە ڕەنگە شتێک لە ڕووی بایۆلۆجیشەوە ڕووبدات."
بیستویەک قوتابی زانکۆ بەشداری لێکۆڵینەوەکەیان کرد. هەموویان هەمان کتێبیان خوێندەوە، "پۆمپێی"ی وروژێنەری ڕۆبەرت هاریس ٢٠١٣. زاناکان گوتیان ئەوان بە ئەنقەست کتێبێکی وەهایان هەڵبژاردووە، کە پڵۆت پاڵ بە خوێنەرەوە بنێت.
"چیرۆکەکە بە دوای پاڵەوانێک کەوتووە، کە لە دەرەوەی شاری پۆمپێیە و سەرنج لەو هەڵم و شتە نامۆیانە دەدا، کە لە دەوروبەری گڕکانەکە دەردەکەون." بێرنس گوتی. ئەو هەوڵدەدات ئەو شارە چارەڕەشە ئازاد بکات، بۆ ڕزگارکردنی ئەو ژنەی خۆشی دەوێت. "ڕۆمانەکە وێنای ڕووداوی ڕاستەقینە بە شێوازێکی خەیاڵی و دراماتیکی دەکات. ئەوە بۆ ئێمە گرنگ بوو، کە کتێبەکە هێڵێکی ڕیوائی بەهێزی هەبوو."
بۆ ماوەی دوو حەفتە و نیو، قوتابییەکان لە شەودا، بەشی ٣٠ پەڕەییان لە ڕۆمانەکە دەخوێندەوە و مێشکیان لە بەیانی ڕۆژی داهاتوودا سکان دەکرا –دوای ئیمتیحانێک بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی بەشەکەیان خوێندووەتەوە. سکانەکە بۆ چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی ڕۆمانەکەیان تەواو کرد، بەردەوام بوو.
ئەنجامەکان "بەرزبوونەوەی ڕادەی پەیوەستبوون"یان لە توێکی زەمەنیی بەشی چەپدا نیشان داوە، کە بەشێکە لە مێشک پەیوەندە بە وەرگرتنی زمانەوە، هەروەها لە درزی ناوەنددا، کە ناوچەی سەرەکی بزوێنەری هەستەکانە لە مێشکدا.


لە ئەرشیفی ڕەخنەی چاودێرەوە
سەرچاوە
http://articles.latimes.com/2014/jan/03/entertainment/la-et-jc-reading-a-novel-makes-muscles-in-the-brain-researchers-find-20140103

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە