كەركوك پەلاماری تێرۆریستی

6 رۆژ پێش ئێستا


سەركردەیەكی توركمان لەتەقینەوەكەی ئێوارەی ئەمرۆی شاری كەركوك رزگاری دەبێت كە بەهۆی تەقینەوەكەوە كەسێكی مەدەنی كوژراو و پێنجی دیكەش برینداربوون.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شاری كەركوك بڵاویكردەوە تەقینەوەكە كاتژمێر پێنج ونیوی سەرلەئێوارەی ئەمرۆ لەنزیك پێشانگەی ئۆتۆمبێلەكان لە گەرەكی خەزرای شاری كەركوك روویدا كە عەمار كەهیەیی سەركردەی بزوتنەوەی عەتای توركمانی كربوە ئامانج.
سەرچاوەكە ئاشكرای كرد تەقینەوەكە كوژرانی هاوڵاتیكی مەدەنی وبرینداربوونی پێنج كەسی دیكەی لێكەوتەوە كە دووان لەبریندارەكان پاسەوانی كەهیە بون.
روونیشیكردەوە تەقینەوەكە لەرێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمب رێژكراوەوە ئەنجامدرا.
كەهیە كە لەتەقینەوەكە هیچ زیانێكی پێنەگەیشت یەكێكە لەكاندیدانی توركمان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نۆێنەرانی عیراق كە بریارە لە مانگی ئایاری داهاتوو ئەنجامبدرێت.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە