بەپەلە

كۆمسیۆن سەرجەم ئامادەكاریەكانی تەواو كردوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان

15/04/2018


كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان رایگەیاند: سەرجەم ئامادەكاریەكانیان تەواو كردوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان وتەواوی رێۆشۆێنە لۆجیستی و جێبەجێكردنیان تەواو كردوە،
تەئكیدیشی كردەوە پلانێكی تۆكمەیان داناوە بۆ تۆماركردنی پێشێلكاریەكان لە كاتی هەڵمەتەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن.
روونیشیكردەوە لە19 وڵاتی جیهان بەمەبەستی بەشداریكردنی دەنگدەرە عیراقییەكانی دەرەوەی وڵات لەپرۆسەی دەنگدان 136 ناوەندی دەنگدانیان كردوەتەوە كە لە 684 وێستگە پێكهاتوە. 
كەریم تەمیمی وتەبێژی رەسمی كۆمسیۆنی باڵا لە لێدوانێكیدا رایگەیاند: لەئۆفیسی سەرجەم پارێزگاكان لیژنەیان داناوە بۆ تۆماركردنی پێشێلكاریەكان .
تەئكیدیشی كردەوە رێوشۆێنی یاسای توند دەگیرێتە بەر لەبەرامبەر ئەو كەسانەی پێشێلكاری ئەنجامدەدەن لەكاتی هەڵمەتەكانی بانگەشەكردن
مەتین چادرچی سەرۆكی یەكەی هەڵبژاردنەكان لە كۆمسیۆنی باڵا رایگەیاند: لەئێستادا كۆمسیۆن سەرقاڵی كردنەوەی بنكەكانی دەنگدانە لە دەرەوەی وڵات و ئامادەكردنی. 
تەئكیدیشی كردەوە 
136 بنكەی دەنگدانیان كردوەتەوە لەولاتانی دراوسێ كە لە 684 وێستگە پێكهاتوە

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە