بەپەلە

كۆمسیۆن ژمارەی دەنگدەران و كورسی و لیست و كاندیدانی هەرێم ئاشكرا دەكات

15/04/2018


ئەمرۆ یەكشەممە مازن عەبدولقادر سەرۆكی دەستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان ،ژمارەی دەنگدەران و ژمارەی كورسی و لیست و كاندیدانی هەرێمی كوردستانی ئاشكرا كرد بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نۆێنەران كە بریارە لە 12ی مانگی داهاتوو ئەنجامبدرێت.
مازن عەبدولقادر لە پرێس كۆنفرانسیكدا بڵاویكردەوە لەهەرێمی كوردستان 3 ملیۆن و 144 هەزارو 730 هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە ، 25 فراكسیۆن بەشداری هەڵبژاردنەكان دەكەن كە لە 19 حزب و 4 هاوپەیمانی هەیە لەگەڵ دوو كاندیدی سەربەخۆ.
وتیشی 503 كەس خۆیان كاندید كردوە بۆ بەشداری كردن لە هەڵبژاردنەكان كە 357 یان نێرن و 146 كەسیان مێ ن.
سەرۆكی دەستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەهەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد 46 كورسی بۆ هەرێمی كوردستان تەرخانكراوە ،16 كورسی بۆ پارێزگای هەولێر كە یەكێك لە كورسیەكان كۆتایە بۆ كریستانەكان تەرخانكراوە ،18 كورسی بۆ پارێزگای سلێمانی و 12 كورسیش بۆ پارێزگای دهۆك كە دوو كورسیان كۆتایە بۆ كریستانەكان.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە