بەپەلە

موڵك‌و ماڵی یەكێتی دەگەڕێنرێتەوەو سەركردایەتییەكیش دەردەكرێت

13/04/2018

دوێنێ پێنج شەممە 13-4-2018، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە كۆبوونەوەی خۆیدا، چەند بڕیارێكی گرنگی دەركرد.
بەپێی زانیارییەكانی چاودێر، لە كۆبوونەوەكەی دوێنێی مەكتەبی سیاسی،   بە ئامادەبوونی تەواویی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، بە (مەحمود سەنگاوی)شەوە، بڕیاردرا بە دەركردنی هەموو ئەو كەسانەی كە كار بۆ حزب‌و لیستی تر دەكەن لە دەرەوەی یەكێتی‌و هەروەها لێسەندنەوەی موڵك‌و ماڵی یەكێتی كە لە لایانە.
هاوكات، بڕیاری دەركردنی ئاڵا تاڵەبانی لە ریزەكانی یەكێتی گەڵاڵە كراوەو ئاراستەی سەركردایەتی كراوە بۆ دەركردنی دوابڕیار لەبارەیەوە.
سەرچاوەكەی چاودێر، وتیشی: ئەم بڕیارە هەموو كەسێك دەگرێتەوە كە لەسەری بسەلمێت ئەگەر لە هەر پلەو پایەیەك بێت.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە