بەپەلە

یەكێتی: ئامادەین

13/04/2018

وتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی، رایدەگەیەنێت:    یەكێتی بۆ ئەم هەڵبژاردنە پەیامێكی كاریگەرو هێمانەی دەبێت‌و، دەڵێت:    "یەكێتی بەباشی خۆی ئامادەكردووەو ناو ماڵی خۆی رێكخستووە".
دوابەدوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی‌و  لیژنەی باڵای ئامادەكاری هەڵبژاردنەكان،  لەتیف نێروەیی،   لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا،  رایگەیاند: كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ ئەوە بووە كە هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی‌و  سەركردایەتی دابەش ببن بەسەر سنووری مەڵبەندەكان‌و  پارێزگاكان‌و  سنووری ناوچە دابڕاوەكان.
وتیشی:  ئێستا یەكێتی بەباشی خۆی رێكخستووەو ناو ماڵی خۆی رێكخستووە، یەكێتی ناو یەكێتی پاراستووەو لەهەموو بوارەكاندا وەك یەك تیم كار دەكەن بۆ یەك لیست كە لیستی ژمارە 162ـەوە.
لەبارەی پەیامی یەكێتیشەوە لەهەڵمەتەكانی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عیراق، روونیكردەوە: پەیامی یەكێتی لەم بانگەشەیە پەیامێكی هێمانەیە، كە گوزارشت لەیاسای هەڵبژاردن‌و  پرۆسەی دیموكراسی بكات.
وتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی، وتیشی: ئێمە زمانی زبر بەكارناهێنین‌و  بڕوامان بەوە هەیە كە لەدوای هەڵبژاردنەوە كورد بەیەك تیم لەبەغدا بەرگری لەمافەكانی كورد بكات، بەڵام ئەگەر هێرشیش بكرێتە سەرمان ئەوا ناچارین بەرگری لەخۆمان بكەین.
جەختیشیكردەوە:  ئەندامان‌و  لایەنگرانی یەكێتی دڵنیادەكەینەوە كە یەكێتی لەئاست ئەو مێژوو خەباتەی دەبێت كە بەدرێژای شۆڕشی نوێی گەلەكەمان كۆمەڵانی خەڵك متمانەی پێكردووە.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە