لە جەستەی مرۆڤدا ئەندامێكی نوێ دۆزراوەتەوە

پێش 3 هەفتە


چاودێرنیوز-
تیمێكی پزیشكانی ئه‌مه‌ریكا تۆڕێكی نوێی ئه‌ندامۆچكه‌ی وردیله‌ییان له‌ ریشاڵه‌ چه‌ورییه‌كانی ئه‌ندامه‌ جیاوازه‌كانی له‌شی مرۆڤدا دۆزیوه‌ته‌وه‌كه‌ ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی له‌ش له‌ داخوران و زیانپێگه‌یشتن له‌ ئه‌نجامی جووڵه‌ ده‌پارێزێت.

زانایانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ئه‌و كه‌ناڵه‌ ئه‌ندامۆچكانه‌ له‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی له‌شی مرۆڤدا هه‌ن و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، كۆمه‌ڵێك جۆگه‌له‌ رژێنی وردیله‌ له‌خۆده‌گرن و 1 له‌سه‌ر 5ی هه‌موو لینجه‌ مادده‌ و رژێنه‌كانی له‌شیان تێدایه.

هه‌روه‌ها زانایان له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئه‌و كه‌ناڵانه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی گرێ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌ناو له‌شی مرۆڤدا هه‌یه‌، بۆیه‌ له‌ توێژینه‌وه‌كانیاندا له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ندامۆچكانه‌، گرنگی زیاتر به‌ پێكهاته‌كانی ئه‌و تۆڕه‌ كه‌ناڵانه‌ ده‌ده‌ن، به‌و هیوایه‌ی بتوانن میكانیزمێكی نوێ بۆ ده‌ستنیشانكردنی پێشوه‌خته‌ی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ دیار بكه‌ن.
‌‌

زۆرترین خوێندراو

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە