فیفا گەمارۆی سەر یاریگاكانی عیراق هەڵدەگرێت

13/03/2018


ئەمرۆ سێشەممە سەرچاوەیەكی وەرزشی بڵاویكردەوە ،فیفا بریاری داوە گەمارۆی سەر یاریگاكانی عیراق هەڵبگرێت .
بەگۆێرەی سەرچاوەكە بریارەكەی فیفا هەڵگرتنی گەمارۆی سەر یاریگاكانی " هەولێر ، كەربەلا و بەسرە دەگرێتەوە .
روونیشیكردەوە رۆژی هەینی بە رەسمی لە كۆبونەوەی یەكێتی جێبەجێكاری فیفا لە كۆڵۆمبیا بریارەكە  رادەگەێندرێت.
پێشتر یەكێتی عەرەب بیرۆكەی هەڵگرتنی گەمارۆی سەر یاریگەكانی عیراقی باس كردبوو لە هەردوو كۆبونەوەی یەكێتی ئاسیا و ونێودەوڵەتی.
جێگەی ئاماژە بۆ كردنە نوسینگەی جێبەجێكاری یەكێتی نێودەوڵەتی پێشتر بریاری هەڵگرتنی گەمارۆی سەر یاریگاكانی هەولێرو كەربەلا و بەسرەی دەركردبوو تەنها بەمەبەستی ئەنجام دانی یاریە دۆستانەكان.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە