سەرۆك كۆماری عیراق یاسای بودجەی گشتی عیراق رەتدەكاتەوە

13/03/2018


سەرچاوەیەكی ئاگادار بڵاویكردەوە دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2018ی رەتكردوەتەوە.
سەرچاوەكە بڵاویكردوەتەوە سەرۆك كۆماری عیراق پەسەند كردنی یاسای بودجەی گشتی عیراقی رەتكردوەتەوە وبریاری داوە پرۆژە یاساكە بگەرێنێتەوە بۆ ئەنجومەنی نۆێنەرانی عیراق. 
رۆژی 3ی ئەم مانگە ئەنجومەنی نۆێنەرانی عیراق لەدانیشتنی خۆیدا وبەبێ ئامادەبوونی فراكسیۆنە كوردستانیەكان پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عیراقی بۆ ساڵی 2018 پەسەند كرد.
رۆژی شەممەی رابردووش  سەرۆك كۆماری عیراق بڵاویكردەوە هەر سێ سەرۆكایەتیەكە گفتوگۆدەكەن لەسەر هەڵە تەكنیكی و دەستوریەكان لە بودجەی گشتی بەر لە پەسەند كردنی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە پێویستە پەرلەمان چاو بەچەند بڕگەیەكی یاسای بودجەدا بخشێنێتەوە ئەگەر پێچەوانەی دەستوربێت.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە