هەولێر وبەغدا لەسەر میكانیزمی كاری بانكەكان لەهەرێم رێكدەكەون

13/03/2018


ئەمرۆ سێشەممە حكومەتی هەرێمی كوردستان وعیراق لەسەر میكانزمی كاری بانكەكان لەهەرێم و یەكخستنی وەرگرتنی باج رێككەوتن.
رێباز حەملان وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدالەشاری هەولێر لەگەڵ عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاند:رێككەوتننامەێكمان  واژۆكردوە كە لەبەرژەوەندی هەردوولا دابێت. 
وتیشی قۆناغی یەكەمی رێككەوتنەكە بریتیە لە كەمكردنەوەی ژمارەی بانكە بازرگانیەكانی سەر بەحكومەتی هەرێمی كوردستان و قۆناغی دووەمیش پێویستە سەرجەم بانكەكانی هەرێم مۆڵەتی كاركردن لە بانكی ناوەندی عیراق لە بەغدا وەرگرن وپێویستە مامەڵەی رەسمیان لەگەڵدا بكرێت لە ناوخۆو دەرەوەی عیراق دا.
سەبارەت بە پرسی گومرگ وەزیری دارای هەرێم رایگەیاند: هەفتەی داهاتوو كۆبونەوەیەكی فراوان سازدەكەین بۆ رێكخستنی كاری گومرگی لەنێوان هەردوولادا .
وتیشی تەنها یەك كێشەمان ماوە ئەویش كێشەی ئەو كۆمپانیایانەیە كە لەهەرێمی كوردستان كاردەكەن و كێشەی باج یان هەیە ،ئەو كێشەیەش لەسەرەتای مانگی حوزیران چارەسەردەكرێت. 
سەبارەت بەمووچەی فەرمانبەرانیش رێباز حەملان باسی لەوە كرد بانكی ناوەندی سەرجەم ئامادەكارییەكانی تەواو كردوە تەنها چاوروانی فەرمانی خەرجكردن دەكەن لە سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە.
لەبەرامبەردا عەلی عەلاق رایگەیاند: لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێككەوتوین بانكی ناوەندی عیراق كارەكانی خۆی لەهەرێمی كوردستان دەكات بەپێی دەسەڵاتەكانی حكومەتی ئیتیحادی.
عەلاق ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد پرسی وەرگرتنی باجی گومرگی گفتوگۆی لەبارەوە كراوەو پێویستە تەنها یەك جار باج وەربگیریت ئەویش لە دەروازە سنوریەكان. 

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە