نیچیرڤان بارزانی: چاوەڕوانين حکومەتی عێراق مووچەی بەشێک لە فەرمانبەران بنێرێت

13/03/2018

ئەمرۆسێ شەممە 13-3-2018  نیچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەشاری هەولێرلە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: دوای دەرکردنی بڕیار بۆ هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر فڕۆکەخانەکان، چاوەڕوانن حکومەتی عێراق مووچەی بەشێک لە فەرمانبەران بنێرێت..

دوای دەرکردنی بڕیاری هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر فڕۆکەخانەکانی کوردستان لەلایەن حەیدەر عەبادی و، گەڕاندنەوەی بودجە بۆ پەرلەمانی عێراق لەلایەن فوئاد مەعسوومەوە بەهۆی لەبەرچاونەگرتنی داواکارییەکانی کورد،

نێچیرڤان بارزانی لە کۆنگرەکەدا ئاشکرایکرد شەوی رابردوو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبادی ئەنجامداوە و، تێیدا سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لە کردنەوەی فڕۆکەخانەکان و ناردنی مووچەی بەشێک لە فەرمانبەران کردووەتەوە.

سەرۆکوەزیران گوتیشی: "دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، عەبادی ئەمڕۆ خۆی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، دووپاتیکردەوە کە مووچەی بەشێک لە فەرمانبەران دەنێرێت، ئێمەش بەهیواین هەردوو کێشەکە چارەسەربکرێن و چاوەڕوانین".

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی بڕیارەکانی عەبادی کرد و گوتی: "بڕیاری کردنەوەی فڕۆکەخانەکان هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەیەکی راست، چارەسەری هەموو کێشەیەک لە هەنگاوی یەکەم دەستپێدەکات، پێموایە چارەسەرکردنی ئەو دوو گرفتە هەنگاوی گرنگن و جێی دەسخۆشی و سوپاسن، پێموایە بەم رووحییەتە کاربکەین دەتوانی کێشەکان چارەسەر بکەین

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە