رۆژی پێنج شەممە فرۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێنەوە

13/03/2018


ئەمرۆ سێشەممە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە گەشتی نێودەوڵەتی لە فرۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە،ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لیژنەیەكی باڵای پێكهێناوە بەمەبەستی سەربەرشتی كردنی فرۆكەخانەكانی هەرێم و دەروازە سنوریەكان .
عەبادی لەمیانی كۆبونەوەیەكی لەگەڵ ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ كە لە فرۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان كاردەكەن رایگەیاندوە پاش رازی بوونی بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گێرانەوەی دەسەڵاتی حكومەتی ئیتیحادی بۆ فرۆكەخانەكانی هەرێم ،فەرمانێكی دیوانی واژۆ كردوە بۆ كردنەوەی هەردوو فرۆكەخانی هەولێرو سلێمانی ،ئەوەش وەك پەرۆشیك بۆ كار ئاسانیكردنی گەشتی هاوڵاتیان لەهەردوو فرۆكەخانەی هەولێر وسلێمانی ،ونوێكردنەوەی بەرێوەبەرێتی پاسەوانی تایبەتی لەسەر فرۆكەخانەكانی كوردستان كە كۆنترۆڵ و سەركردایەتیكردنی لەژێر دەسەڵاتی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عیراق دا بێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە سیستمی لیكۆڵینەوەی "بایسز" تایبەت بە فرۆكەخانەكانی هەرێم و دەروازە سنوریەكان دەبەسترێنەوە بە سیستمی سەرەكی لە بەغدا هاوشێوەی دەروازە سنوریەكانی دیكەی عیراق.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە