رێباز حەملان: مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان ئامادەیە

13/03/2018

چاودێرنیوز-

وەزیری دارایی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كردووە ، لەلایەن بانكی ناوەندیەوە مووچەی فەرمانبەران ئامادە كراوە ، بری ئەو پارەی پێویستە بۆ خەرجكردنی لە لقی ھەولێری بانكی عێراق ئامادەیە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا، ئەرۆ لە هەولێر وەزیری دارایی ھەرێمی كوردستان و پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق ئاشكرایان كرد ، وا بریارە پێش نەورۆز مووچەی فەرمانبەران خەرج بكرێت ، ل ئیستاشدامووچەی فەرمانبەران لەلایەن بانكی ناوەندیەوە  ئامادە كراوە ، تەنها چاوەرێی فەرمانی عەبادی دەكەین بۆ وادەی دابەشكردنەكەی.

رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری ھەرێمی كوردستان  ئەوەشی راگەیاند ، لەبارەی گومرگەكان گفتوگۆمان كرد و ھەفتەی داھاتوو كۆبوونەوەیەكی بەفراوان بۆ رێكخستنەوەی پێناسەی گومرگەكان ئەنجامدەدرێت، ھەروەھا خاڵێك ماوە تا 30 مانگی حوزەیران كۆتایی پێدێت، ئەویش بابەتی كۆمپانیاكانە كە لە ھەرێمی كوردستان و عێراق ھەن، بە گشتی كۆبوونەوەكەمان زۆرباش بوو.     

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە