یه‌په‌گه : به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ عه‌فرین ناكشێینه‌وه‌و قۆناغێكی دیكه‌ی به‌رخودان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین

13/03/2018

چاودێرنیوز-

ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه‌ 13/3/2018 سوپای توركیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا دوایین ره‌وشی مه‌یدانی شه‌ڕی عه‌فرینی راگه‌یاندووه‌ ، تيايدا هاتووه گه‌مارۆی شاری عه‌فرینیان داوه‌  و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا گرتووە.

ماوه‌ی 53 رۆژه‌ سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا كه‌ شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌كه‌ن، هێرشی سه‌ر ناوچه‌كانی عه‌فرینیان ده‌ستپێكردووه‌و تا ئێستا زیاتر له‌ 230 هاووڵاتی سڤیل شه‌هیدبوون و 668 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون،یه‌په‌گه ش ‌ ده‌ڵێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ عه‌فرین ناكشێینه‌وه‌و قۆناغێكی دیكه‌ی به‌رخودان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین.

گوته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه ریگەیاندووە، سوپای توركیا ئاو و كاره‌با و هێڵی په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر عه‌فرین پچڕاندووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ كێشه‌ بۆ نزیكه‌ی ملیۆنێك دانیشتووی شاره‌كه‌ درووستبووه‌ .‌

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە