سعودیە گەورەترین یاریگا لە جیهاندا لە عێراق دروست دەکات

10/03/2018

شای سعودیە بەڵینی دا بەدروستکردنی گەورەترین یاریگای تۆپی پێ لە بەغدای پایتەختی عیراق.

ئەو بەڵێنەی شا سەلمان دوا بەدوای بردنەوەی هەڵبژاردەی عێراق هات لە هەڵبژاردەی سعودیە لە یارییەکی دۆستانەدا بە ئەنجامی ٤-١ کە لەسەر خاکی عیراق یارییەکە ئەنجام درا.
 یاریگاکە گەورەترین دەبێت لە جیهاندا و نزیکەی 135 هەزار هاندەر لەخۆ دەگرێت.
ئەو هەنگاوەی سعودیە بە نزیکبونەوەیەکی سیاسی نێوان بەغدا و ریاز دادەنرێت، کە چەند دەیەیەکە لە ناکۆکی و گرفتدان و بە هێرشی عیراق بۆ سەر وڵاتی کوەیت کێشەکان دەستی پێکرد.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە