كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق یان دووه‌م كرد

04/03/2018

پاڵه‌وانێتی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ ماسته‌ر كڵه‌پ له‌ شاری‌ كه‌ره‌جی‌ ولاَتی‌ ئێران به‌رده‌وامه‌ و له‌ ڕكابه‌رییه‌كانی‌ دووه‌م ڕۆژی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌كانی‌ كچان ئه‌نجام دران .

كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ یاریه‌كانی‌ خۆیاندا توانیان چه‌ندین ئه‌نجامی‌ كاریگه‌ر و به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن و به‌ وئه‌نجامه‌كانیشیان هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراقیان له‌ خانه‌ی‌ دووه‌م جێگیر كردوو جامی‌ دووه‌میان وه‌رگرت .

له‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ( ئاوێسته‌ سالار - له‌ یاری‌ كاتای‌ تازه‌پێگه‌یشتوان ، پله‌ی‌ سێهه‌می‌ به‌ده‌ست هێنا و ڕۆزا یونس- یش له‌ كاتایی‌ خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ پله‌ی‌ دووه‌می‌ مسۆگه‌ر كرد ، له‌ یاریه‌كانی‌ كۆمیته‌ش كچه‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ گه‌زاڵ خان له‌ كێشی‌ - 68 پله‌ی‌ دووه‌می‌ به‌ده‌ست هێنا .

به‌و ئه‌نجامانه‌ش كچانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئێران یه‌كه‌م و عێراق كه‌ كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ ده‌كات دووه‌م و ئه‌رمینیاش پله‌ی‌ سێهه‌می‌ برده‌وه

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە