بارزانی دەستلەكاركێشانەوەی 3 وەزیری پەسەند كرد

13/02/2018

ئەمرۆ نیچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست لەكاركێشانەوەی وەزیرەكانی سەر بە یەكگرتوی ئیسلامی كوردستانی پەسەند كرد كەداوای دەست لەكاركێشانەوەیان پێشكەش كردبوو لە حكومەتی هەرێمی كوردستان.
بەگۆێرەی نوسراوەكە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بریاری دەست لەكاركێشانەوەی هەریەك لە محەمەد هاودیانی وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و مەولود باوەموراد وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان و وەزیری گواستنەوەو گەیاندن بە وەكالەت و غازی سەعید وەزیری هەرێم بۆ كاروباری كۆچ وكۆچ بەران لە حكومەتی هەرێمی كوردستان پەسەند كرد.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە