تیلرسۆن: داعش تا ئێستاش هەڕەشەیە بۆ سەرناوچەكە

13/02/2018


ریكس تیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەوەتەێكیدا لەبەردەم وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەكویت رایگەیاند: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی  داعش توانی نزیكەی 98% خاكی سوریا وعیراق لەدەستی تێرۆریستانی داعش رزگار بكات .
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا راشیگەیاند:  سەرباری پاككردنەوەی خاكی عیراق لە تێرۆریستانی داعش بەڵام دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق وشام "داعش" تا ئێستاش هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەكە.
داواشی كرد هەوڵەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوام بێت لە پێناو رێگەگرتن لە گەڕانەوەی  تێرۆریستانی داعش بۆ عیراق و سوریا بەڵێنیشی دا بڕی 200 ملیۆن دۆلار پێشكەش بكەن بۆ پشتیوانیكردن لەهەوڵەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسوریا. 

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە