فراكسیۆنی صادقون: بەشە بودجەی راستەقینەی هەرێم كەمترە لە 12%

13/02/2018


ئەمرۆ سێشەممە 13-2-2018 حەسەن سالم سەرۆكی فراكسیۆنی صادقون لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: بەشە بودجەی راستەقینەی هەرێمی كوردستان كەمترە لە 12% ، وتیشی پێشتر كە 17% بودجە دراوەتە هەرێمی كوردستان ئەو پێشێلكردنی مافی پارێزگاكانی دیكەی عیراق بوە.
سالم وتیشی پەرلەمانتارانی هاوپەیمانی كوردستانی داوای بەشە بودجەی 17% دەكەن بۆ هەرێمی كوردستان ،كە ئەوەش نە لۆژیكی و نەدادپەروەریە چونكە رێژەی دانیشتوانی هەرێم كەمترە لە 12% وپێدانی بەشە بودجەی 17% لەرابردوودا ناڕەواوابوە.
هەروەك داواشی لە حكومەت كرد ئەو بڕە بودجەیەی كە حكومەتەكانی پێشوو دایویانەتە هەرێم وزیاتر بوە لە 12% لەحكومەتی هەرێم ببڕدرێت.
جەختیشی كردوە پێویستە حكومەت داهاتی ئەو نەوتەی كە پێشتر لەلایەن هەرێمی كوردستان ەوە فرۆشراوەولەگەڵ داهاتی دەروازە سنوریەكان كە ڕادەستی حكومەتی ئیتیحادی نەكراوە لەهەرێم وەربگێردرێتەوە 
سالم راشیگەیاند: ملكەچكردن بۆ داواكاریەكانی فراكسیۆنە كوردستانیەكان و پێدانی 17% لەبەشە بودجە بەهەرێمی كوردستان ناپاكییە لەدژی گەلی عیراق.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە