بڕیارێكی نوێ سەبارەت بە هەردوو فرۆكەخانەی هەولێر وسلێمانی دەردەكرێت

پێش 1 هەفتە


بەپێی بەڵگەنامەیەكی سەنتەری ئۆپراسیۆنە نیشتیمانیەكان كە لە ئۆفیسی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە لەرۆژی یەكی ئەم مانگە دەرچووە.
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیارێكی نوێ سەبارەت بەكردنەوەی فرۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان دەركردوە.
بەپێی بریارەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق رێگە بە بەكارهێنانی گەشتی ئاسمانی لە هەردوو فرۆكەخانەی هەولێر وسلێمانی دراوە بەمەبەستی گواستنەوەی عەمرە كارانی هەرێم بۆ كەعبەی پیرۆز.
لای خۆشیەوە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەو هەواڵەی رەتكردەوە سەبارەت بە لابردنی بەشێك لە گەمارۆی ئاسمانی سەر فرۆكەخانەكانی هەرێم.
ئەمرۆ راگەیاندنی فرۆكەخانەی سلێمانی بڵاویكردەوە هیچ نوسراوێكی رەسمیان بەدەست نەگەیشتوە لەلایەن حكومەتی ئیتیحادیەوە سەبارەت بە لابردنی گەمارۆی ئاسمانی سەر فرۆكەخانەكانی هەرێم. 


ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە