فراكسیۆنە كوردستانیەكان تێپەڕاندنی بودجەی گشتی رەتدەكەنەوە

13/02/2018


ئەمرۆ سێشەممە 13-2-2018 فراكسیۆنە كوردستانیەكان جەختیان كردەوە لەسەر ڕەتكردنەوەی پرۆژەیاسای بودجە لە ئەنجومەنی نۆێنەرانی عیراق بەهۆی پێشیلكردنی مافەكانی گەلی كوردەوە ،راشیانگەیاند گەر بودجە بەم شێوازەی ئێستا تێپەڕێندرێت ئەولەنێوو ئەنجومەنی نۆێنەراندا مان دەگرن ،داواشیان لەسەرۆك كۆمار كرد هەڵۆێستی خۆی ڕاگەیانێت سەبارەت بەو پرسە.
پەرلەمانتار موسەنا ئەمین لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی رایگەیاند: ئەوەی ئەمرۆ روویدا رێگەیەكی هەڵەیە كە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران پەیڕەوی كرد كە خۆێندنەوەی بۆ یاسای بودجە كردو خستیە دەنگدانەوە.
وتیشی فراكسیۆنە كوردستانیەكان یەك هەڵۆێست بوون ورێگەمان لە دانیشتنەكە گرت و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانیشمان ناچاركرد بڕگەی تایبەت بە بودجە هەڵگرێت.

وتیشی سەرۆك وەزیرانی عیراق حەیدەر عەبادی بەهەرشێوازیك دەیەوێت خۆی لە پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدزێتەوەو هەوڵی بڕینیشی دەدات وئێمە هیچ متمانەو ئومێدیكمان بە عەبادی نەماوە.
موسەنا ئەمین تەئكیدیشی كردەوە گەر مافی تەواوی كورد و هەرێمی كوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەدا جێنەكرێتەوە ئەوا لەنێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق مان دەگرین و رێگە نادەین پەرلەمان هیچ دانیشتنێك سازبكات.
داواشی لەسەرۆك كۆمار كرد وەك پارێزەری دەستور رێگە لەوپێشێلكاریانە بگرێت كە دەرهەق بە خەڵكی كوردستان ئەنجامدەدرێت.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە