توركیا ناوەندی شاری عەفرین بۆردومان دەكات

13/02/2018


ئەمرۆ سێشەممە وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل یە پە گە رایگەیاند: سوپای توركیا ومیلیشیا چەكداریە هاوپەیمانەكانی دەستیان كردوە بە تۆپ بارانكردنی شاری عەفرین لە خۆرئاوای كوردستان.
نوری مەحمود وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل " یە پە گە" رایگەیاند: سوپای توركیا و میلیشیا چەكدارەكانی سەر بە توركیا ناوەندی شاری عەفرین یان بۆردومان كردوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردوە كە سوپای توركیا نەخۆشخانەی ئەڤرین یشیان كردوەتە ئامانج كە دەكەوێتە ناوەندی شارەكەوە.
بەگۆێرەی سەرچاوەكە بەهۆی تۆپا رانكردنەكەی سوپای توركیاوە هاوڵاتیكی مەدەنی شەهیدبوەو 3 كەسی دیكەش برینداربوون.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە