خۆت بكە بە خاوەن جەستەیەكی رێك

13/02/2018

چاودێرنیوز-

قەڵەوی لە رۆژگاری ئیستادا بوەتە كێشەی چەندەها كەس كە بەدەست چەوری زیادەی لەشیان دەناڵێنن، بەتایبەتیی خانمان چونكە زیاتر خانمان گرنگی بە لەش و لاریان دەدەن و ئارەزوو دەكەن ببنە خاوەن لەش و لارێكی رێك.
زۆرترین ئەو شوێنانەی كە چەوری زیادەی لێ كۆدەبێتەوە كەمەر و رانە كە سیمایەكی ناشرین دەداتە جەستەی كەسەكە و لە هەمان كاتیشدا سەرچاوەی چەندەها نەخۆشییە.

بۆ گەیشتن بە جەستەیەكی رێك پێویستە ئەم رێنماییانە پەیرەو بكەی:

1-بایەخدان بە خواردنی سەوزە و میوە بەشێوەیەکی باش، بەتایبەت کاهو سپێناخ، کەلەرم، دوورکەوتنەوە لە خواردنە زۆر چەورەکان.

2-دوورکەوتنەوە لە خواردنی نانی سپی و بایەخدان بە نانی شۆڤان یان بۆر، چونکە پێکهاتەی ریشاڵی تێدا زۆرە، چەوری دەتوێنێتەوە.

3-رۆژانە پەیوەست بوون بە خواردنەوەی ئاو بەشێوەیەکی زۆر، چونکە کرداری هەرس چالاک دەکات و یارمەتی توانەوەی چەوری دەدات.

4-ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشی بەشێوەیەکی بەردەوام و رێک، بەتایبەت ئەو راهێنانانەی کە تایبەتە بە کەمەر، یان راکردن و رۆیشتن.

5-خواردنەوەی خواردنەوە رووەکیەکان وەک چای سەوز یان زەنجەبیل، هاوکات دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی گازی.

6-گرنگیدان بە خواردنی بەیانیان، کە باشترین یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش و یەکسانی راگرتنی کێشی لەش بەگشتی، خواردنی سەوزە و میوەش دوو کاتژمێر پێش نوستن.

7-هەڵبژاردنی خواردنی کەم چەوری، لەهەمانکاتدا گرنگیدان بەو خواردنانەی زوو تێرتدەکات و کێشت زیادناکات، وەک پرۆتینەکان یان چەرەس.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە