كەشناسی: سبه ى باران بارین كۆتایی دێت و هەینی دووباره دەست پێدەكاتەوە

پێش 1 هەفتە

چاودێرنیوز-

لێپرسراوی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە هەرێمی كوردستان لەژێر شەپۆلی باران بارین دەمێنێتەوە باران بەشێوەی بچڕ بچڕ دەبارێت.

ئەوەشی روونكردەوە ، ئەمڕۆ سێشەممە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران بارین بەردەوام دەبێت و هەندێك لە ناوچە سنورییەكانیش ئەمڕۆ بەفر دەبارێت، ڕۆژی چوارشەممە ئەو كاریگەریەی باران بارینە كەمدەكات و باران بارین كۆتایی دێت.

هەروەها ووتیشی ، ڕۆژی هەینی  دووبارە باران بارین دەست پێدەكاتەوە.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە