لە سنوری هەرێمی كوردستان پەكەكەو سوپای توركیا شەرێكی قورسیان هه لگيرساندووه

پێش 1 هەفتە

چاودێرنیوز-

بەڕێوەبەری ناحیەی كانی ماسێ-ی سەربەقەزای ئامێدی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ شەڕو و پێكدادان لەنێوان گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و سوپای توركیا لەسەر سنووری هەرێمی كوردستان و توركیا روویداوە.

بەڕێوەبەری ناحیەی كانی ماسێ ئاشكرای كرد، كاتژمێر  9:00ی بەیانی ئەمڕۆ شەڕو و پێكدادان لە نێوان گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و سوپای توركیا لە ناحیەكەیان سەر سنوری نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا دەستیپێكردەوە، بەهۆی ئەو شەڕو و پێكدادانەوە لە دوێنێوە دەرگای خاڵی سنووری سەرزێرێ-ی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا داخراوە.

ناوبراو ووتیشی ، ئەوە دووەم پێكدادانی هێزەكانی پەكەكە و سوپای توركیایە لەماوەی دوو رۆژدا.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە