عەبدوقادر سەعید بە خۆکوشتنەوە سەرقاڵە

پێش 1 هەفتە

عەبدوقادر سەعید بە خۆکوشتنەوە سەرقاڵە
ئا: ڕەخنەی چاودێر


"به‌ خۆكوشتنه‌وه‌ سه‌رقاڵم" دواهه‌مین كتێبی شیعری شاعیر و نووسه‌ر عەبدولقادرسەعیده‌ كه‌ به‌م دواییانه‌ لە دووتوێی ٨٢ لاپەڕەدا چاپ و بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌.
 نووسه‌ر له‌ پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی شیعر و دونیا ده‌نووسێت: "ئه‌م كتێبه‌ شیعرییه دره‌ختێكی متوربه‌ كراوه‌ به‌ دره‌ختی به‌رداری جۆراوجۆر، كه‌ هه‌ر چڵێكی تام و بۆن و ڕه‌نگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌. گوزارشت له‌ ساته‌وه‌ختێكی نائاسایی ناوه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌كات. تا ڕاده‌ی قوربانیدان بۆ گێڕانه‌وه‌ی به‌ها له‌ده‌ستچووه‌كانی مرۆڤ و پابەندبوونی به‌ مرۆڤبوونی خۆیه‌وه‌."
ئه‌م شیعر‌انه‌ دونیابینیی شاعیره‌ به‌رامبه‌ر عه‌شق و جه‌نگ و خوێن و سه‌ده‌یه‌ك كه‌ ته‌كنه‌لۆجیا تیایدا له ‌هه‌مووان نزیكتره‌ له‌ مرۆڤه‌وه‌ و جێگه‌ی هه‌ستی ڕاسته‌قینه ‌و به‌ریه‌ككه‌وتن و ژوانه‌كانی گرتووه‌ته‌وه‌.
"به‌ خۆكوشته‌وه‌ سه‌رقاڵم" مانیفێستی ئازاره‌كانی مرۆڤی ئه‌مڕۆیه‌، ئه‌م كتێبه‌ ئێستا له‌ كتێبفرۆشییه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە