قاوە گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان له ناوده بات

08/02/2018


قاوە یەكێكە لەو خواردنەوانەی كە لەهەموو جیهاندا هەوادارێکی زۆری هەیە و دەورون هێور دەكاتەوە، لەهەمانکاتدا سوودی تەندروستی زۆرە، بەتایبەت بۆ نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و دڵ.

بەگوێرەی توێژینەوە زانستیەکان کە لە گۆڤارێکی پزیشکی و پێگەی al-Arabiya بڵاوکراوەتەوە، ئەو کەسانەی بەشێوەیەکی رێکخراو قاوە دەخۆنەوە رۆژانە، رێژەی تووشبوونیان بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە بە رێژەی لە 20% و نەخۆشیەکانی دڵ بەرێژەی 24% کەمدەکاتەوە.

د.مەیا حاشیبی سەرۆکی ئەم توێژینەوە پزیشکیە دەڵێت "قاوە زیاتر لە 1000 ماددەی کیمیایی دژە ئۆکسانی تێدایە"، هەربۆیە قاوە سوود بەدڵ دەگەیەنێت و ڕێگر دەبێت لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان .

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەك ئەو كەسانەی كەم بەر تیشكی سەروو بنەوشەیی كەوتبوون و جگەرەیان نەدەكێشا، خواردنەوە کهولیەکانیان نەخواردبووەوە و چالاكی وەرزشیان هەبوو، هاوکات ڕۆژانە دوو بۆ سێ كوپ قاوەیان خواردبووەوە، خانە شێرپەنجەییەكانی جەستەیان لەگەشە وەستا بوو.

لەگەڵ ئەمانەشدا زیادەڕەوی كردن لەخواردنەوەی قاوە زیان بەتەندروستی دەگەیەنێت، هۆكارێك دەبێت بۆ بەرزبونەوەی پەستانی خوێن، خێرابوونی لێدانی دڵ و تێکچوونی خەو.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە