كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ چوار برۆنزیان به‌ده‌ست هێنا - له‌سه‌ر ئاستی‌ تیم پله‌ی‌ سێهه‌میان مسۆگه‌ر كرد

پێش 2 هەفتە

خولی‌ یارییه‌ وه‌رزشیییه‌كانی‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌ شاری‌ شاریقه‌ی‌ وڵاتی‌ ئیمارات ده‌ستی‌ پێكردوو له‌ ڕكابه‌رییه‌كانی‌ كاراتێ‌ كه‌ 14 وڵاتی‌ به‌هێز به‌شداریان كرد كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان چه‌ندین ئه‌نجامی‌ به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن.

له‌و پاڵه‌وانێتیه‌ و له‌ یاری‌ كاتایی‌ تیم پله‌ی‌ سێهه‌میان مسۆگه‌ر كردوو میدالیایی‌ برۆنزیان له‌ مل كرا ، ئه‌مه‌و له‌سه‌ر ئاستی‌ تاك له‌ پاش ڕكابه‌رییه‌ به‌هێزه‌كانی‌ كچانی‌ ولاَتانی‌ به‌شداری‌ شارا فایه‌قی‌ كیژه‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ - 50 كغم بۆ كۆمیته‌ توانی‌ پله‌ی‌ سێهه‌م و میدالیایی‌ برۆنز له‌ مل بكات ، ڕۆزا یونس له‌ كاتایی‌ تاك پله‌ی‌ سێهه‌می‌ مسۆگه‌ر كرد و پله‌كانی‌ یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ كچانی‌ یانه‌كانی‌ ولاَتی‌ میسر و جه‌زائیر بوون .

ئه‌رسه‌لان مورادی‌ ڕاهێنه‌ری‌ تیپی‌ كچانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی‌ كیژه‌ یاریزانانی‌ تیپه‌كه‌یان ووتی‌ ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ به‌ به‌هێزترین پاڵه‌وانێتی‌ هه‌ژمار ده‌كرێن و چه‌ندین كیژه‌ یاریزانی‌ ئاست به‌رز تێیدا به‌شداری‌ ده‌كه‌ن ، ناوبراو ووتیشی‌ ، له‌ كۆی‌ 17 وڵاتی‌ به‌شداری‌ 14 ولاَت له‌ یاری‌ كاراتێ‌ به‌شداریان كردوو كیژانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌به‌رامبه‌ر یاریزانه‌ جیهانییه‌كانی‌ وه‌ك وڵاتانی‌ میسر و جه‌زائیر و ئیمارات یاریان كرد كه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ ولاَتانی‌ دنیا ئه‌نجام به‌ده‌ست ده‌هێنن و خۆش به‌ختانه‌ش توانیمان ڕكابه‌ر بین و له‌ پێشه‌نگی‌ ئه‌نجامه‌كان بین).

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە