ئەمریكا نیگەرانە لە پرۆسە سەربازیەكانی توركیا بۆ سەر عەفرین

پێش 4 هەفتە


جیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریكا داوای لە توركیا كرد دان بەخۆیدا بگرێت لە پرۆسە سەربازیەكانی بۆ سەر عەفرین، چونكە ئەو پرۆسە سەربازیانەی توركیا گەڕانەوەی ئاشتیانەی ئاوارەكان پەكدەخات ولەوانەشە هەردوو رێكخراوی قاعیدەو داعش ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە.

ئاژانسی رویتەرز ئەمرۆ سێشەممە بڵاویكردەوە وەزیری بەرگری ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا و لەمیانی گەشتێكیبدا بۆ وڵاتی ئیندۆنیزیا رایگەیاند: پێدەچێت هەردوو رێكخراوی تێرۆریستی قاعیدەو داعش بیقۆزنەوە ومەترسیشی دەبێت بۆ ئاڵۆزتركردنی قەیرانی مرۆیی لە زۆربەی ناوچەكانی سوریا.

لێدوانەكەی ماتیس هاوكاتە لەگەڵ لێدوانێكی جان ئیف لودریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەبارەی نێگەرانیەكانی وڵاتەكەی لەبەرامبەر پرۆسە سەربازییەكانی سوپای توركیا بۆ سەر عەفرین وداواشی لە ئەنقەرە كرد دان بەخۆیدا بگرێت لە پرۆسە سەربازیەكانی بۆ سەر هێزە كوردییەكانی ناوچەكە.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند هەلێكم بۆ رەخسا كە بەهاوتا توركیەكەم رابگەینم كە ئەو هێرشانە تووشی نیگەرانی كردووین.

زۆرترین خوێندراو

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە