تێریزا مای: گشتپرسی ئەنجام نادەین سەبارەت بە ئەندامێتی بەریتانیا لەیەكێتی ئەوروپا.

11/01/2018

وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند: تێریزا مای سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا گشت پرسیِكی نوێ ئەنجام نادات سەبارەت بە ئەندامێتی یەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا.
پێشتر نایچل فاراج سەرۆكی حزبی سەربەخۆیی میرنشینە یەكگرتوەكانی بەریتانیا دژ بە یەكێتی ئەوروپا رایگەیاندبوو: ئەوان پشتیوانی لە بیرۆكەی ئەنجامدانی گشت پرسێكی دیكەن ،چونكە ئەوان پێیان وایە میللەت دەنگ دەدات بۆ دەرچوون لە یەكێتی ئەوروپا بەوەش كۆتایی بە مشت ومڕ لەسەر ئەو بابەتە دهێنرێت.
هاوكات لاینگرانی ئەندامێتی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا پشتیوانی دەكەن لە ئەنجامدانی گشت پرسییكی نوێ و ئاماژەیان بۆ ئەوەكردوە كە هاوڵاتیانی بەریتانیا زانیاریی تەواویان پێنەگەیشتوە لەیەكەم پرۆسەی گشت پرسیدا و لەوكاتە بەدواشەوە رای گشتی گۆرانكاری بەسەرداهاتوە.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە