یاری مینای كۆلۆمبی بەرەسمی پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە دەكات.

پێش 2 هەفتە

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رایگەیاند : بەرەسمی گرێبەستیان كردوە لەگەڵ یاریزان "یاری مینا" یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی بالمیراسی بەرازیلی و بەرەگەز كۆڵۆمبی. 
بەرشەلۆنە گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یاریزانە بە بڕی 11.8 ملیۆن ئیرۆ  واژۆكردوە كە تا ساڵی 2023 بەردەوام دەبێت و مەرجی سزایەشی دەگاتە 100 ملیۆن ئیرۆ.
پێدەچێت مینا لەریزی یانە كەتەلۆنێكە درێسی ژمارە 24 لەبەر بكات هەرچەندە خۆی ئارەزووی درێسی ژمارە 26 دەكات ،بەڵام یاساكانی یەكێتی ئیسپانیا رێگە نادات یاریزانێك تەمەنی گەورە بێت سەروو درێسی ژمارە 25 لەبەر بكات .
مینا بە یەكەم یاری زانی كۆڵۆمبی دادەنرێت لەمێژوودا كە پەیوەندی بە یانە كەتەلۆنێكەوە بكات.
پێشتریش بەرشەلۆنە گرێبەستێكی لەگەڵ یاری زان فیلیب كۆتینیۆی بەرزایلی و یاری زانی یانەی لیڤەرپول مۆر كرد بە بڕی 160 ملیۆن ئیرۆ.

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە