بەپەلە

ئەم ساڵ درێژترین ديارده ي مانگ گیران روودەدات

11/01/2018

نیكۆلای جیلیزنوف وتەبێژی پەیمانگەی زانستی گەردوونی پراكتیكی لە ئەكادیمیای زانستی رووسیا بڵاویكردەوە ،ئەم ساڵ ژمارەیەك حاڵەتی مانگ گیران روودەدات كە حاڵەتەیەكیان بەدرێژترین ماوەی مانگی گیران دادەنرێت لەماوەی سەد ساڵی رابردوودا.
ئەمرۆ پێنج شەممە 11-1-2018ئاژانسی تاس ی رووسیا لە زاری جیلیزنوف ەوە بڵاویكردەوە دانیشتوانی رووسیا لە رۆژی 27ی مانگی تەموزی داهاتوو گەورەترین مانگ گیران بەدیدەكەن كە ماوەكەی یەك كاتژمێر و 27 خوولەك بەردەوام دەبێت.
 روونیشیكردوەتەوە درێژی ماوەی مانگ گیرانەكە دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی ناوەندی مانگ و ناوەندی تارمایی زەوی رێك بەرامبەر یەك دەبن و مانگ و خۆرو زەوی دەكەونە سەر یەك هێڵ لەكاتی مانگ گیرانەكەدا لەو كاتەشەدا زەوی دەكەوێتە نێوان خۆرو مانگەوە كە مانگ رێگە نادات تیشكی خۆر بگاتە زەوی.
جیلیزنوف ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە مانگ گیرانەكە رۆژی 27ی مانگی تەموز لە كاتژمێر 8و 13 خوولەك بە كاتی موسكۆ روودەدات كاتێك مانگ دەكەوێتە سێبەری زەوییەوە.
بەڵام مانگ گیرانە تەواوەكە كاتژمێر 10و30خولەك بەكاتی مۆسكۆ روودەدات و لەكاتژمێر 2و31 خولەك مانگ لەژێر سێبەری زەوی دەردەچێت و مانگ گیرانەكە تەواو دەبێت. 

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە