بەغدا هیچ وادەیەك بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی پەروەردەو تەندروستی دیاری ناكات

11/01/2018

ئەندامێكی لیژنەی وردبینیكردن لە لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد : تا ئێستا لیژنەكە هیچ وادەیەكی دیاری نەكردوە بۆ ناردنی موچەی ئەو دوو وەزارەتی هەرێم.
د ڤیان حسێن جاف ئەندامی لیژنەی وردبینیكردن لە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە لێدوانێكیدا ئاشكرای كردوە: لەكۆبونەوەیان داوایان لە ئەندامانی لیژنەكە كردوە وادەیەك بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی دیاری بكەن لە وەڵامەدا پێیان وتون ناتوانین هیچ وادەیەك دیاری بكەین.
تەئكیدیشی كردەوە هیچ وادەیەك بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی ئەو دوو وەزارەتەی هەرێم دیاری نەكراوە و تا ئێستاش یەكلای نەبوەتەوە ئایە بەغدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەكات یا نا بەڵام رایانگەیاندوە وردبینی لە لیستەكان دا دەكەن.
سەبارەت بەوەی ئایە كێشە وگرفت لە لیستی موچە خۆرانی ئەو دوو وەزاتە هەبوە یانا ئەو ئەندامەی لیژنەكە تەئكیدی كردوەتەوە فەرمانبەرانی پەروەردەو تەندروستی هیچ كێشە وگرفتیەكیان نەبوە و چاوەروانی هەنگاوەكانی حكومەتی عیراق دەكەن تا وردبینیكردنی لیستی موچە خۆرانی ئەو دوو وەزارەتە تەواو دەكەن.
حكومەتی عیراق هەموو مانگێك لە رۆژی 20ی مانگەوە دەست بەدابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی خۆی دەكات و بەگۆێرەی زانیاریەكان پێدەچێت لەگەڵ دەستپێكردنی دابەشكردنی موچەی وەزارەتەكانی عیراق موچەی فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی هەرێم خەرجبكرێت. 

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە