بەپەلە

پەرلەمانتارانی كورد دەنگ بە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عیراق نادەن

11/01/2018

پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نۆێنەرانی عیراق ئاشكرای كرد پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا دەنگ بە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عیراق نادەن چونكە بەشە بودجەی هەرێمی تێدا كەمكراوەتەوە.
پەرلەمانتار موحسین سەعدون لە فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند: تا ئێستا پرۆژە یاسای بودجە خۆێندنەوەی یەكەمی بۆنەكراوەو لە پەرلەمان گفتوگۆی لەبارەوە نەكراوە.
 وتیشی پرۆژە یاساكە تێبینی زۆری لەسەرە لەلایەن فراكسیۆنە سیاسیەكان و ئەنجومەنی پارێزگاكانەوە.
سەعدون تەئكیدیشی كردەوە سەرۆكی فراكسیۆنەكان رۆژی یەكشەممەی داهاتوو كۆدەبنەوە بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر كێشەكانی پرۆژە یاسای بودجە 
باسی لەوەشكرد چاوەروانی ئامادەبونی حەیدەر عەبادی دەكەن لە پەرلەمانی عیراق تا ئەو كێشانەی كە پەرلەمان دیاری كردوە بۆ سەرۆكی فراكسیۆنەكانی روونبكاتەوە. 
پەرلەمانتارەكەی پارتی باسی لەوەشكرد فراكسیۆنە كوردستانیەكان دەنگ بە پرۆژە یاساكە نادەن بەو شێوازەی ئێستا چونكە بەشە بودجەی هەرێمی تێدا كەمكراوەتەوە كە ئەوەش لەلایەن فراكسیۆنە كوردستانیەكانەوە مایەیی قبوڵكردن نیە.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە