سلێمانی: پرۆسەی دابەشكردنی نەوت سستە

11/01/2018

چاودێرنیوز-
پاش ئەوەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بریاریدا بە ناردنی نەوتی سپی بۆ هەریم ، بەڵام پرۆسەی دابەشكردنی نەوت بەسەر هاوولاتیاندا سستە .

ئەندامی لیژنەی پیشەسازی و سەرچاوە سروشتیەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە، لەدوای پرسی ریفراندۆمەوە، بڕی هاتنی نەوتی سپی لە بەغداوە بۆ نیوە كەمیكردوە، ئەمەش وای كردووە پرۆسەكە خاو ببێتەوە.

ناوبراو ووتیشی ، رۆژانە تەنها (5) تانكەر نەوتی سپی دەگاتە كۆگاكانی عەمباركردنی نەوت و سوتەمەنی سلێمانی و كەمی ئەو رێژەیەش وایكردوە پرۆسەی دابەشكردنەكەی لەناوشار و دەوروبەریدا بەخاوی بڕوات بەڕێوە.


ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە