مەلابەختیار قەڵغانەکەی یەکێتی

پێش 2 هەفتە

شادمانی شە هيد حمەڕەش
هەمیشە کە هێرش بۆسەر لایەنێک دەستپێبکرێ ئەوا لە گرنگییەکانی ئەدرێ، ئەمە وەڵامێکە بۆ ئەوانەی کە دەڵێن بۆ هەمیشە هێرش دەکرێتە سەر کاک مەلابەختیار؟ لەکاتێکدا ئەو هیچ پۆستێکی حکومی وەرنەگرتوەو وەریشی ناگرێ و ئەو پیاوە نە کۆمپانیای هەیە و نە حزب دەکات بە وەسیلە بۆ دەوڵەمەندبون! هەر هەمان وەڵامە چونکە قەڵا گرنگەکەی یەکێتییەو خۆی کردۆتە قەڵغان بۆ یەکێتی، نەک وەک هەندێ یەکێتییان کردۆتە قەڵغان بۆ خۆیان!
گۆڕان هێرش دەکات لەم زاتە دەدات، ئیسلامییەکان لەم زاتە دەدەن، لە ئاڵۆزییەکانی پێشوی یەکێتی و پارتیدا پارتی هەر لەمیان دەدا، وا ئێستاش هاوپەیمانییەکەی بەرهەم ساڵح فەیسبوکیان کردۆتە چەواشەخانە و هەر هێرش بۆسەر ئەم زاتەیە، ئەوە حزبەکەی کاکی سروەش هەروا. تەنانەت هەلپەرستانی ناوخۆی حزبەکەشمان بەداخەوە هەمان عەقڵیەتیان هەیە، چونکە ئەم لە هەڵەو زیاخۆریان نەبوراوەو ئەشمابیلا ناکا.
کاک مەلا بەختیار کارەکتەری ئەکتیڤ و جوڵەی ناو یەکێتییە، کە بۆتە چقڵی چاوی ئەوانەی مەرگی یەکێتی دەخوازن. دەی ئەمە ئەوە روندەکاتەوە کە ئەم پایەیەکی ئێجگار گرنگی یەکێتییە، هەربۆیە بەردەوام قاچی دەگرن! ئێمە لە کاک بەختیار خۆشنەدەبوین ئەگەر بهاتباو نەیارانی یەکێتی لە مەدح و سەنایدا بونایەو سێڵفییان لەگەڵ بگرتایە. بۆیە هەمو ئەقڵمەندانی ناو یەکێتی ژیرانە درک بەوە دەکەن کە کاک مەلا بەختیار چۆن لەپێناو یەکێتییەکەی مامدا بۆتە قەڵغان و جنێو فرۆش و گەندەڵکارانیش با هەر ئاوی دەریا بخۆن ناتوانن بەحری خەباتی پیسکەن.

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە