خولی ئه‌كادیمیایی یانه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت
به‌سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی ئه‌كادیمیایی
یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیاره خولی ئه‌كادیمیاكانی یانه‌كان ئه‌نجام بدرێت .
ئه‌مه‌و به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی
خوله‌كه لیژنه‌ی ناوبراو كۆبونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئه‌كادیمیاكان له
شار و شارۆچكه‌كان ئه‌نجام ده‌دات و بڕیاریش وایه تا به‌رواری 20 / 1 / 2018 دوا
بڕیار له‌و باره‌وه بدرێت .
خوله‌كه بۆ له دایك بوانی 2004 به‌ره‌و
سه‌ره‌وه ده‌بێت و له كۆبونه‌وه‌ی نوێنه‌ری ئهكادیمیاكانیش ڕاوبۆچوونی نوێنه‌ره‌كان
وه‌رده‌گیرێت .
پاش كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ناوبراو له‌گه‌ڵ
نوێنه‌ری پارێزگه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی
بڕیاره له ڕۆژانی 15 و 17 / 1 / 2018 بۆ هه‌مان مه‌به‌ست كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری
گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین ئه‌نجام بدرێت .
جێگه‌ی ئاماژه بۆكردنه بودجه‌ی
خوله‌كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌كراوه .