سووده‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كانی هێلكه‌ بۆ منداڵ

11/01/2018

هێلكه‌ خواردنێكی گرنگه‌ بۆ منداڵ چونكه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ پێكهاته‌ خۆراكییه‌كان له‌ خۆ ده‌گرێت. ئه‌كادیمیای ئه‌مریكی بۆ پزیشكی منداڵان ڕێنمایی ده‌دات كه‌ له‌ ته‌مه‌نی 6 مانگه‌وه‌ ده‌توانن زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ بده‌نه‌ منداڵ به‌ڵام سپێنه‌ پێویسته‌ دوابخرێت بۆ دوای ته‌مه‌نی 1 ساڵ چونكه‌ ئه‌گه‌ری درووستبوونی هه‌ستیاری زۆره‌.
- سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی پڕۆتینه‌
پرۆتینیش به‌ردی بناغه‌ی درووستبوونی خانه‌كانی له‌شه‌. هێلكه‌ یارمه‌تی گه‌شه‌ی منداڵ ده‌دات.
- سه‌رچاوه‌ی (لوتین و زیزانثن) ه‌
ئه‌م مادانه‌ش بۆ گه‌شه‌ و ته‌ندرووستی چاو گرنگن
- مادده‌ی كۆلینی تێدایه‌
كه‌ یارمه‌تی درووستبوونی په‌رده‌ی خانه‌كان ده‌دات، هه‌روه‌ها بۆ گه‌شه‌ی مێشك به‌سووده‌.
- چه‌وری ئۆمێگا-3 تێدایه‌
چه‌ورییه‌كی به‌سووده‌ كه‌ یارمه‌تی گه‌شه‌ی مێشك ده‌دات
- به‌ ڤیتامین دی ده‌وڵه‌مه‌نده‌
هێلكه‌ بڕێكی باش ڤیتامین دی تێدایه‌ بۆ گه‌شه‌ و پته‌ویی ئێسك و ددانه‌كان
- یارمه‌تی گه‌شه‌ی قژ و نینۆك ده‌دات
9 ترشه‌ ئه‌مینی گرنگی تێدایه‌ كه‌ یارمه‌تی گه‌شه‌ی نینۆك و قژ ده‌ده‌ن
- هاوسه‌نگی چه‌وری تێدایه‌
هێلكه‌ هاوسه‌نگییه‌كی له‌ چه‌ورییه‌ تێر ناتێره‌كان تێدایه‌ كه‌ بۆ له‌ش زۆر گرنگه
- ڤیتامین بی-12 ی تێدایه‌
ئه‌م ڤیتامینه‌ش گرنگه‌ بۆ ته‌ندرووستی ده‌ماره‌كان هه‌روه‌ها مێشكی منداڵ‌

زۆرترین خوێندراو

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە