ئەمریكا داوا دەكات كێشەكان بە دیالۆگ چارەسەر بكرێت

06/12/2017

ئەمرۆ چوارشەممە هیزەر نویرت وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: ئەمریكا بەردەوامە لەهەوڵەكانی لەنێوان هەولێرو بەغدا بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان .
 وتیشی داوا دەكەین هەردوولا دەست بە گفتوگۆ بكەنەوە بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشە هەڵپسێردراوەكان.
نۆیرت ئەمرۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد تا ئێستا حكومەتی عیراق داوای لێنەكردوین رۆڵ بگێرین بۆ لەیەك نزیككردنەوەی تێروانینەكانی نێوان هەولێر وبەغدا

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە