مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی مانگرتینان شكاند

06/12/2017

پاش ئەوەی ئەمرۆ چوارشەممە بریار درا نرخی یەك ئەمپێر كارەبا بۆ یەك كاتژمێر لە 42دینارەوە زیاد بكرێت بۆ 44 دینار خاوەنی مولیدە ئەهلییەكانی پارێزگای سلێمانی مانگرتنەكەیان شكاند.
لەوبارەوە سەرۆكی كۆمەڵەی مولیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: بەهەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەكان و قائیمقامی مەركەزی سلێمانی وئاسایشی ئابوری وسەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كێشەكەمان چارەسەركراوەو ئێمەش مانگرتنمان شكاند و دەستمان بەئیش پێكردنی مولیدەكان كردەوە.
سەبارەت بەرێككەوتنەكەش روونیكردەوە بریاردراوە تێچوونی گازەكەمان بۆ دابین بكەن و كە پێشتر تێچووی گاز 42 دینار دیاری كرابوو لە ئێستادا بۆ 44 دینار زیاد كرا.
وتیشی كێشەكەمان دەبەینە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی چارەسەركردنی یەكجارەكی كێشەكەمان.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە