وەزارەتی پەروەردە: هەر مامۆستایەك مۆلەتی بێ مووچەی كردوە دەتوانێت هەڵیبوەشێنێتەوە.

6 رۆژ پێش ئێستا

ئەمرۆ چوارشەممە 6-12 بەرپرسێك لەوەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە هەر مامۆستایەك لەم ساڵی خۆێندنی 2017-2018 مۆڵەتی بێ مووچەی وەگرتووە دەتوانێت تا رۆژی 31ی ئەم مانگە مۆڵەتەكەی هەڵبوشێنێتەوە.
روونیشیكردەوە ئامانج لە دیاریكردنی ئەو وادەیە بۆ ئەو مامۆستایانەی مۆڵەتی بێ مووچەیان كردوە ئەوەیە ئەو كاتە بەر لەكۆتایی وەرزی یەكەمی خۆێندنە وهەر مامۆستایەك نیازی هەڵۆشاندنەوەی مۆڵەتەكەی هەبێت دەتوانێت لەو ماوەیەدا رێكارە یاساییەكان تەواو بكات و راستەوخۆ دەست بەكاربێتەوە.
تەئكیدیشی كردەوە بەپێی یاساو رێنماییەكانی وەزارەتی پەروەردە دوای ئەو وادەیەیی كە دیاری كراوە ناتوانن مۆڵەتەكانیان هەڵۆشێننەوە.

ڕەخنەی چاودێر

فڕین لە ڕێی سینەماوە

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە