عێراق و ئێران لە دانوستاندان بەمەبەستی هەناردەكردنی نەوتی كەركوك

6 رۆژ پێش ئێستا

ئەمرۆ چوارشەممە 6-12 جەبار لعێبی وەزیری  نەوتی عیراق رایگەیاند: عیراق لەدانوستاندایە لەگەڵ ئێران بەمەبەستی دیاری كردنی وادەی هەناردە كردنی نەوتی كەركوك .
ئاژانسی رویتەرز لەزاری وەزیری نەوتی عیراقەوە بڵاویكردوەتەوە :سەرۆكی كۆمپانیایی بە بازاركردنی نەوتی عیراق "سۆمۆ"لە ئێستادا لەگەڵ بەرپرسانی نەوتی ئێرانی لە گفتوگۆدان بەمەبەستی دیاری كردنی وادەی هەناردەكردنی نەوت لە كێڵگە نەوتیەكانی كەركوكەوە.
هەفتەی رابردوو بەرپرسێكی باڵای نەوتی عیراق بڵاویكردەوە لە ئایندەیەكی نزیكدا نەوتی كەركوك لەرێگەی تانكەرەوە ڕەوانەی پاڵێوەگەی كرمانشاە دەكرێت بەگۆێرەی ئەو بەرپرسە بریارە رۆژانە 30 هەزرار بەرمیل نەوت رەوانەی ئەو پاڵێوگەیە بكرێت.

ڕەخنەی چاودێر

فڕین لە ڕێی سینەماوە

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە