ئێران نێوەند گیری دەكات بەمەبەستی كردنەوەی مەرزی پەروێزخان

6 رۆژ پێش ئێستا

ئێران وەفدێكی ئەمنی وحكومی ڕەوانەی عیراق دەكات بەمەبەستی قایلكردنی بەغدا بۆ دووبارەكردنەوەی مەرزی پەروێزخان لەگەڵ هەرێمی كوردستان.
فەرهاد تجری نۆێنەری قەسری شیرین لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند:وەفدێك لەبەرپرسانی سەربازی و ئەمنی ئێرانی لە رۆژی هەینی رابردوەوە لەوتوۆێژدان لەگەڵ لێپرسراوانی عیراقی بەمەبەستی قایلكردنیان بۆ دووبارە كردنەوەی مەرزی پەروێزخان .
حكومەتی ئیران لەسەر داوای حكومەتی بەغدا پاش ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان دەروازە سنوریەكانی خۆی لەگەڵ هەرێمی كوردستان داخست.
نۆێنەرەكەی قەسری شیرین لە پەرلەمانی ئێران راشیگەیاند:پەروێزخان بەگەورەترین خاڵی سنوری هاوبەشی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان دادەنرێت بەمەبەستی ئاڵوگۆری بازرگانی.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد داخستنی ئەو دەروازە سنوریانە لەلایەن عیراقەوە هیچ پاساویەكی نییە وپێویستە ئێران بەرژەوەندیەكانی خۆی لەبەرچاو بگرێت ونەبێتە لایەن لەكێشە ناوخۆییەكانی عیراق .
 وتیشی بەهۆی داخستنی ئەو مەرزەوە زیان بە 5 هەزاركەس گەیشتوەوە دەیانی تریش بێكار ماونەتەوە.


ڕەخنەی چاودێر

فڕین لە ڕێی سینەماوە

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە