حوسییەكان بەمەرج تەرمەكەی عەلی عەبدوڵڵا ڕادەست دەكەنەوە

05/12/2017

سەرچاوەكانی هەواڵ لە یەمەن بڵاویان كردوەتەوە ، حوسییەكان تەرمی عەلی عەبدوڵڵا صاڵەح سەرۆكی پێشووی یەمەن یان ڕادەستی یەحیا مەرعی سەرۆكی پەرلەمانی یەمەن كرد بەو مەرجەی مەراسیمی بەخاك سپاردنی بۆ رێك نەخرێت.
ئاژانسی سكای نیوز بڵاویكردەوە ، حوسییەكان دوای ئەوەی راعی بەڵینی جێبەجێكردنی مەرجی حوسیەكانی دا كە مەراسمی بەخاسپاردن بۆ عەلی عەبدوڵلا سازنەكەن تەرمەكەیان رادەستی كردەوە.
ئەمرۆ سەركردەیەكی دیاری حزبی كۆنگرەی میللی گشتی هەواڵی كوشتنی عەلی عەبدوڵڵا صاڵەحی سەرۆكی پێشووی یەمەنی راگەیاندو ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد حوسییەكان سەرۆكی پێشووی یەمەنیان گوولە باران كرد پاش ئەوەی كاروانی ئۆتۆمبیلەكانی صاڵەح یان لەنزیك سەنعای پایتەخت راگرت لەكاتێكدا بەرێگەوە بوو بەرەو زێدی خۆی لە ناوچەی سنحان لە باشوری سەنعا.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە