ئاگاداری زۆر خواردنی گۆشتی سوور بن !

پێش 2 هەفتە

چاودێرنیوز: گۆشتی سوور مەترسی لەسەر شیرپەنجەی كۆلۆن دەبیت، بەشێكی ئەو توێژینەوانەی لەسەر گۆشتی سوور ئەنجام دراون ، ئاماژە بە چەندین زیانی ئەوجۆرە گۆشتە دەكەن و بە هۆكاری توشبوون بە چەندین نەخۆشی دادەنین، توێژینەوەیەكی زانكۆی هارڤاردی ئەمریكا دەریخستووە كە زۆر خواردنی گۆشتی سوور ئەگەرەكانی توشبوون بە شیرپەنجەی كۆلۆن زیاد دەكات،ئەمە جگە لەوەی هۆكاریكە بۆ كورتبوونەوەی تەمەن و مردنی لەناكاو بەپێی تویًژینەوەكە، ئەگەری مردنی لەناكاوی كەسانی تەمەن 60 ساڵ بە رێژەی50% بیت، بەخواردنی رۆژانەی ژەمیك  گۆشتی سوور ریژەكە زیاد دەكات بۆ 57%  هەروەها ئەگەر رۆژانە دوو ژەم گۆشتی سوور بخوریت ئەوا ریژەكە دەبیتە 63%.
بە ڕای پسپۆرەكان قەرەبووكردنەوەی گۆشتی سوور بە سەرچاوە پرۆتینەكانی تر وەك ماسی و مریشك و پاقلەمەنی و چەرەسات و بەروبوومە سپیاییەكانی كە چەورییان كەمە و دانەویڵە سوودی زۆر بە تەندرووستی لەش دەگەیەنێت.

ڕەخنەی چاودێر

فڕین لە ڕێی سینەماوە

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە