شیری منداڵ تا چەند هەڵبگیرێت

22/11/2017

 جاودیرنیوز: زۆر جار پرسیار لای داكیان دروست دەبێت ، كەئایا  شیری قوتووی ئامادەكراو بۆ منداڵ دەتوانرێت بۆ ماوەی چەند هەڵبگیرێت.
پزیشكان هه میشه زانیاریمان ده ده نی له دوای ئامادەكردنی شیرەكە ئەگەر درا بەمنداڵەكە و هەندێكی مایەوە ، دەبێت دەست بەجێ ئەوەی ماوەتەوە دەبێت فڕێ بدرێت ، چونكە ئەگەری هەیە تێكەڵ بێت لەگەڵ میكرۆب.
بەڵام  ئەگەر شیرەكە نەدرابوو بە منداڵەكە ئەوە دەتوانرێت تا یەك كاتژمێر لەپلەی گەرمی ژووردا بەكار بهێنرێت ، ئەگەر لەناو بەفرگردا هەڵبگیرێت تاوەكو 24 كاتژمێر دەتوانرێت بەكاربهێنرێت ، بەڵام دەبێت دواتر مەمكە شوشەكە بكرێتە ناو ئاوێكی گەرم و پێش بەكارهێنانی جوان تێك بدرێت ، ئینجا بۆ دڵنیابوون لەساردی و گەرمی شیرەكە چەند دڵۆپێك لەشیرەكە بخرێتە سەر دەست.

ڕاپرسی

پێت وایە بەغدادو هەرێم دەگەنە رێككەوتن‌و كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان چارەسەر دەكەن؟

دەنگ بدە