سیستانی له‌سه‌ر بومه‌له‌رزه‌كه‌ی كرماشان داوایه‌كی هه‌یه‌

پێش 1 هەفتە



چاودێرنیوز: ئایه‌توڵا سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان داوای كرد له‌ ته‌واوی شیعه‌كانی جیهان و عیراق هاوكاری زیانلێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی كرماشان بكه‌ن.

نوسینگه‌ی ئایه‌توڵا سیستانی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندوه‌: "ئایەتوڵڵا سیستانی هاوخەمی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی رۆژئاوای ئێرانە و داوا لە خودا دەکات بریندارەکان زوو چاکببنەوە".

رونیشكراوه‌ته‌وه‌: "ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی رێگە بە شوێنکەوتووانی دەدات نیوەی پشکی ئیمام ببەخشن بۆ دابینکردنی کەلوپەلی پێویست بۆ خێزانە زیانلێکەوتووەکان".

 

ڕەخنەی چاودێر

شه‌و شاد

ڕاپرسی

پێت وایە لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی باشوری كوردستان؟

دەنگ بدە